٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ٠٧:١٠
شەهیدبوونی لاوێکی فەلەستینی بەزەبری گولـلەی زایۆنییەکان

رۆژی هەینی سەربازانی رژیمی زایۆنیستی لاوێکی فەلەستینیان لە لێواری ڕۆژاوای چۆمی ئۆردۆن بەزەبری گولـلە شەهیدکردو بەم چەشنە ژماری شەهیدانی ئینتفازەی قودس لە سەرەتاوە تائێستا گەیشتە زیاتر لە٢٥٠کەس.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :پۆلیسی ئیسرائیل ئیدیعا دەکات ئەو لاوە فەلەستینییە بەنیاز بووە هەڵمەتێکی شەهادەت خوازانە لەدژ هێزە زایۆنییەکان ئەنجام بدات و ئەوانیش ناچار تەقەیان لێکردووە.

شایەتحاڵان دەڵێن، لاوی فەلەستینی لە بازگەی قەلەندیا لەباشووری لێواری ڕۆژاوای چۆمی ئۆردۆن لە وێستگەی پشکنینی سوپای رژیمی زایۆنیستی لە ئۆتۆمبیل دابەزیوەو سەربازانی ئیسرائیلی تەقەیان لێکردووەو شەهید کراوە.

مانگی سووری فەلەستینیش وێڕای شەرمەزار کردنی کردەی ئیسرائیل لەپێش گرتن بە گەیشتنی ئەمبوڵانس و یارمەتییە پزشکییەکان بۆ ئەو لاوە فەلەستینییە، ڕایگەیاند کە ناوبراو بەهۆی کاری بوونی زام و برینەکان، شەهید بووە.....

کۆتایی کورتە نامە/310